پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق ، لیژنه‌ی پێش بڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه ده‌كات .
قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین به‌به‌شداری تیپی باسكه‌ی یانه‌كانی ( شوڕته ، مینا ، نه‌فت و نه‌فت جنوب ) ده‌بێت و بڕیاره له ڕۆژانی ( 6 و 13 و 14 ی مانگی 3 / 2020 ) یارییه‌كانی له نێو هۆڵه داخراوه‌كانی ( شه‌عب ، ئۆڵۆمپی و نه‌فت جنوب ) به‌ڕێوه بچن و پاشان دوو یانه‌ی یاری كۆتایی ده‌ربكه‌ون تا پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دیاری بكرێت .