پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش به‌شداریان له 38 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی و به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی پاڵه‌وانێتیه‌كه ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گه‌ڕانه‌وه شاری سلێمانی .
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، یاریزانانی تیپه‌كه له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كه ڕاهێنانه‌كانیان ده‌ست پێكرده‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 3 / 3 / 2020 یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقیان ئه‌نجام دا‌و بریاریشه مه‌شقه‌كان و ڕاهێنانی یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی هه‌بێت وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كه تێیدا و له‌و قۆناغه ، تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، به‌حری ، غاز و هه‌ولێر ) به‌شدارن .