ته‌ندروستی -
توڕه‌ی یه‌كێكه له كاردانه‌وه ئاساییه‌كانی مرۆڤ به‌ڵام زۆر كه‌س ناتوانن كۆنتڕۆڵی خۆیان بكه‌ن كاتێك توڕه ده‌بن و ئه‌مه‌ش چه‌ندین گرفتیان بۆ دروست ده‌كات.
پسپۆڕانی بواری ده‌رونی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌ڕێی چه‌ند هه‌نگاوێكی سادده‌وه ده‌كرێت مرۆڤ كۆنتڕۆڵی توڕه‌بوونی خۆی بكات.
خێرابوونی لێدانه‌كانی دڵ و خێرابوونی هه‌ناسه‌دان و توندكردنه‌وه‌ی شانه‌كان و توندكردنی ده‌ست له‌كاتی توڕه‌بووندا مرۆڤ هه‌ستی پێ ده‌كات و پسپۆڕان داوا ده‌كه‌ن هه‌ركه‌سێك هه‌ستی به‌م نیشانانه كرد له ژماره 1 هه‌تا 10 بڵێته‌وه و به هێواشی هه‌ناسه بدات ده‌توانێت به‌سه‌ر توڕه‌ییه‌كه‌یدا زاڵ ببێت.
وه‌رزشكردن و ڕۆشتن به پێ و مه‌له‌وانی و یۆگا و مێدیته‌یشن و نوستن به بڕی پێویست هاوكارت ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستكردن به توڕه‌یی.
وێنه‌كێشان و سه‌ما و نوسین و ژه‌نینی ئامێرێكی موزیك و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی توڕه‌ت ده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌سێك و وورد نه‌بوونه‌وه له‌و بابه‌ته‌ی واتلێده‌كات توڕه ببیت هۆكاری دیكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توڕه‌یی.