پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی مانچستەرسیتی بۆ سێیەم جار لەسەریەك بووە پاڵەوانی جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگتەرا پاش ئەوەی لە یاری كۆتایی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە .
لە یاری كۆتایی جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا یانەی مانچستەرسیتی بووە میوانی ئەستۆن ڤێلا.
ئەنجامی یارییەكە لە تایمی یەكەم یەكلایی بوەوە بە جۆرێك لە خولەكی20 ئەگوێرۆ گۆڵی یەكەمی بۆ سیتی تۆماركرد و دوای 10 خولەك رۆدریگۆ هێرناندز گۆڵی دووەمی بۆ مان سیتی تۆماركرد ، لە خولەكی 43 ساماتا گۆڵێكی بۆ ئەستۆن ڤێلا تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
بەمەش سیتی بۆ سێیەم جار لەسەر یەك و حەوتەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوان .