ستۆرییەک لەسەر ئەو کەشەی ئەمڕۆ لە ئیسپانیا ڕوو دەدات
هه‌رێز جه‌مال
ئه‌مشه‌و به دیاریكراوى له سه‌عات 11ـى شه‌و له نێو مه‌دریدى پایته‌ختى ئیسپانیا به دیاریكراوى له نێوجه‌رگه‌ى ئه‌و شاره‌و له نێو یاریگه‌ى سانتیاگۆ بیرنابیۆ یه‌كێك له یارییه به‌هێزه‌كانى ساڵ به‌رێوه‌ده‌چێت ، ئه‌ویش یارى نێوان ریال مه‌دریدو به‌رشه‌لۆنه‌یه له كلاسیكۆى خوله‌كه.
له دێر زه‌مانه‌وه ئه‌م یارییه‌و ركابه‌رى هه‌ردوو یانه‌كه‌ى جیهان به‌رده‌وام بووه‌و به‌جۆرێك ساڵ به ساڵ ئه‌م ركابه‌رییه زه‌قتر بۆته‌وه‌و ململانێیه‌كان سنوورى نه‌ك دوو یانه به‌ڵكو سنوورى وه‌رزش و سنوورى وڵاته‌كه‌و كیشوه‌ره‌كه‌ى تێپه‌ڕاندووه .
عاده‌تى هه‌ردوو یانه وایه سه‌رجه‌م یارییه‌كانیان به تایبه‌ت له خولى ئیسپانیا به لایه‌ك و یارییه‌كه‌ى لالیگاش به لایه‌ك ، به‌جۆرێك باس ده‌كرێت هه‌ر یاریزانێك دێته ئه‌م یانه‌یه‌وه به‌شێكى گرێبه‌سته‌كه‌ى بۆ كلاسیكۆو نرخێتى له كلاسیكۆ، چه‌ندین جار ئاماژه به‌وه دراوه له بڕگه‌یه‌كى یه‌كێك له بۆنده‌كان وا له یاریزان كراوه ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بێت بۆ ئه‌و یارییه باشتره گرێبه‌سته‌كه‌ى نه‌كات .
جیهان له ئێستا سه‌رقاڵى ڤایرۆسى كۆرۆنایه به‌لام كه‌شه‌كه‌ى ئیسپانیا‌و ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوو له هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیاو ئیسپانیا دیم هیچ هێزێك و ڤایرۆسێك ناتوانێت گه‌رمى كلاسیكۆ سارد بكاته‌وه .
به دیاریكراوى یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ر له شارى به‌رشه‌لۆنه بووم ، له‌و كاته‌وه هه‌موو خه‌یاڵه‌كان له نێو كامپ ن‌و له نێو باره‌گاى یانه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م یارییه بوو ، وه‌لێ ده‌مێك بوو پلیتى ئه‌مرۆ نه‌مابوو ، به‌جۆرێك یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانى یاریگه‌ى كامپ ن‌و پێى وتم زۆرترین فرۆشیش چى كلاسیكۆ له كامپ ن‌و یان بیرنابیۆ بێت به چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌و یارییه‌و زمانى قسه كردن له‌و ماوه‌یه ته‌نیاو ته‌نیا ئێل كلاسیكۆ .
ئه‌مرۆ ئیسپانیا به هیچ زمانێك قسه ناكات ، له به‌یانییه‌كى زووه وێستگه‌كان به‌ره‌و سانتیاگۆ بیرنابیۆ جمه‌یان دێت ، مه‌وداى نێوان به‌رشه‌لۆنه‌و مه‌درید چوار سه‌عاتێك ده‌بێت ، به‌ڵام هانده‌ران زۆر كات شه‌به‌قى به‌ره‌و مه‌درید گه‌شت ده‌كه‌ن . ئاخر ئه‌وان ئه‌مڕۆ گوێ به یه‌ك رێنمایى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهان و حكومه‌تى وڵاته‌كه‌یان ناده‌ن و به چه‌ندین سه‌عات پێش یارییه‌كه كه‌شێكى مێژووى ده‌خه‌نه ئاراوه‌و په‌یامێك ده‌ده‌ن به گوێى هه‌مووان ده‌یانه‌وێت كۆرۆنا بیرى جیهان ببه‌نه‌وه .