سپۆرت میدیا ده‌كه‌وێته‌ كار



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ دامه‌زراوه‌یی‌ سپۆرت میدیا بۆ په‌خش و وه‌شاندنی‌ وه‌رزش له‌ كوردستان ده‌كه‌وێته‌ كار .

 سپۆرت میدیا  پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و توێژینەوەی زانستی، هەروەها دەرفەتێكی میدیایی سەربەخۆیە بۆ گرنگیدان بە بەرەوپێشبردنی ئاستی مێدیای وەرزشی لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی واقیعی ئێستا، سپۆرت میدیا مه‌به‌ستێتی‌ ببێته‌ یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی‌ میدیای‌ وه‌رزشی‌ دوور له‌ ته‌قلید ،  لە هەرێمی كوردستان كە كاربكات بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی وەرزش لەسەر هەردوو ئاستی وەشاندنی میدیایی و ئامادەكردن و چاپكردنی توێژینەوە زانستی پشتئەستوور بەو توانا زۆرە وەرزشییە پەرش و بڵاوەی لەئێستا هەرێمی كوردستان هەیە.

پرۆژه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی  خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەم ئەرك و ئامانجانەی بكات:

 سپۆرت میدیا گرنگی زۆر بە چالاكییە میدیایەكان دەدات لەرێگەی چەند ژانرێكی جیاوازەوە، وەكو كردنەوەی ماڵپەڕێی‌ وه‌رزشی‌ سه‌رده‌میانه‌، كردنەوەی لاپەڕەی تایبەت بە خۆی‌ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەكو فەیسبووك، تویتەر، ئینستاگرام و هەر هۆكارێكی دیكەی راگەیاندن كە خزمەت بگەیەنێت، كاركردنی‌ 24 كاتژمێری‌ به‌رده‌وام له‌و به‌شانه‌دا له‌ رێگه‌ی‌ ئاپده‌یتكردنه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وامی‌ وێب سایت و په‌یجه‌كان به‌ هه‌واڵ و گرافیك و وێنه‌وو ڤیدیۆو راپۆرت .

 به‌شێكی ناوه‌ند ‌و ماڵپەڕەكە ته‌رخانده‌كرێت بۆ به‌ دیكیۆمێنتكردنی ئه‌رشیفی وه‌رزشی هەرێمی كوردستان كه‌ تاوه‌كو ئێستا‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و دیكۆمێنتكردنه‌ نییه‌، له‌ رێگه‌ی‌ نووسینه‌وه‌ی‌ ژییاننامه‌ی‌ وه‌رزشكاره‌ دێریینه‌كان و وه‌رزشكارانی‌ ئێسته‌ له‌ رێگه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ به‌شێكی‌ تایبه‌ت له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌.

هاوكات سپۆرت میدیا كار دەكات بۆ دروستكردنی باشترین پەیوەندی كار و چالاكی لەگەڵ بەشەكانی پەروەردەی وەرزشی لە زانكۆكانی كوردستان له‌ ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ ، هاوكات هه‌وڵدان بۆ هێنانی‌ ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌كانی‌ وه‌رزش كه‌ له‌مه‌دا جۆڕێك له‌ كاری‌ بزنسی‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت .

هەشتەم: ئەو ئامانج و ئەركانەی سپۆرت میدیا دوای وەرگرتنی مۆڵەت و دەستكردن بەچالاكییەكان بۆ كردار تەوزیف دەكرێن و بەردەوام لەرێگای سوود وەرگرتن لە هەڵە و كەموكوڕییەكان و وەرگرتنی بۆچوونی شارەزیانی وەرزشی دەوڵەمەند دەكرێن و دەخرێنە خزمەت سێكتەری وەرزشەوە لە هەرێمی كوردستان.

 له‌ رووداوه‌ وه‌رزشیه‌ گه‌وره‌كانی‌ ناوخۆو جیهان سپۆرت میدیا  بڵاوكراوه‌ی‌ تایبه‌تی‌ ده‌بێت .


سپۆرت میدیا
ناونیشانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌
 
https://sportmedia.krd/?fbclid=IwAR2bIc6MEEMveqUnmV40pCAsTSjzzNV3eMoAonZ7zlpZOt3mFa8Nz25AT9g


PM:11:13:29/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 2594 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌