پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- ئاگاداری سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیاران و هه‌ڵسه‌نگێنه‌رانی یارییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته پێش یارییه‌كان پشكنینی ورد له هێلكاری یاریگه و تۆڕی گۆڵه‌كان و ئاڵای سووچه‌كان و كێشی تۆپ و پێداویستی یاریزانان له ژماره سه‌ر درێس و ناسنامه و باجه‌كانی نێو یاریگه‌دا بكه‌ن.
2- بڕیاردرا بۆ لێژنه‌ی ناوبژیوانان له ته‌واوی یارییه‌كانی داهاتوودا، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوبژیوانان به (سڕڕه‌كاری) دانانرێت، به‌ڵكو باشترین ستافی ناوبژیوانان بۆ یارییه‌كان داده‌نرێت، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر هه‌ستیاری یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان.
3- هیچ یاریزانێك بۆی نییه یاری بكات، ئه‌گه‌ر ناسنامه‌ی ڕه‌سه‌ن (اصلی) نه‌بێت، سه‌رپه‌رشتیارانی یاری و ناوبژیوانان به‌رپرسیارن له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره.
4- داوا له نوێنه‌رانی یانه پله‌نایابه‌كانی تیپی فوتساڵی كچانی كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه 2020/3/7 له كاتژمێر 11:00 ـی به‌یانی له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن، بۆ كاری پێویست.
5- ئێمه له یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له كاتی ئه‌نجامدانی یارییه‌كان هەرکاتێک بە فەرمی ئاگادار کراینەوە پابه‌ندی ته‌واوی رێنماییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به نه‌خۆشی (كۆڕۆنا) ده‌بین، له‌گه‌ڵ هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان و عێراق و جیهان، خوازیارین هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بین.
6- یارییه‌كانی گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت:
یارییه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه 2020/3/5
سۆران × برایه‌تی
ده‌ربه‌ندیخان × شێروانه
هه‌ندرێن × پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
یارییه‌كانی رۆژی هه‌ینی 2020/3/6
هه‌ولێر × زاخۆ
زێره‌ڤانی × دهۆك
سیروانی نوێ × پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی