ته‌ندروستی -
زۆركه‌س پێی وایه ئه‌نجامدانی ڕاهێنانه وه‌رزشیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و هۆڵه‌كانی وه‌رزشكردن، به‌ڕاكردن یان ڕۆشتن به پاسكیل بۆ شوێنی كار و فه‌رمانگه سوود به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام زاناكان پێیان وایه كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیرۆكه‌یه به ته‌واوه‌تی ڕاسته.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له كۆریای باشوور ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه هه‌بوونی وردیله‌ی (PM 2.5)كه جۆرێك پیسكه‌ری هه‌وایه و قه‌باره‌ی جیاوازه و سه‌رچاوه‌كه‌ی له بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل و ته‌واوی ئه‌و بزوێنهرانهیه كه به به‌نزین و گاز و پێكهاته‌كانی دپزل و خه‌ڵوز كارده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پزیشكه‌كان داوا ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كانی وه‌رزش زۆر كه‌م بمێننه‌وه بۆ وه‌رزشكردن، پرۆفیسۆر ئا‌یان كۆلبیك پسپۆڕی پیسبوونی ژینگه‌یه له زانكۆی ئهسیكس ده‌ڵێت" پیسبوونی هه‌وا ئه‌گه‌ری توشبوون به ڕه‌بۆ و هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی درێژخایه‌ن و نه‌خۆشی دڵی درێژخایه‌ن و خه‌ڵه‌فان و جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ده‌كات"
هاوكات پیسبوونی هه‌وا ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان زیاد ده‌كات و ئه‌و كاته‌ی وه‌رزش ده‌كه‌یت ئه‌وه بێ ویستی خۆت له‌ڕێی لوت و ده‌مه‌وه هه‌ناسه هه‌ڵده‌مژیت و ئه‌مه‌ش هۆكاری توشبوون به نه‌خۆشی درێژ خایه‌نی سییه‌كان COPD زیاد ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه له هۆڵی داخراو وه‌زش بكرێت یان له باخچه‌یه‌ك كه هه‌واكه‌ی پاك بێت .