پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی درێژه به یارییه‌كانی خولی بێچوه شێران ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی‌ی هه‌ینی 28 / 2 / 2020 تیپی بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له یاری قۆناغی چوار گشه‌ی زێڕین بۆ گه‌یشتن به یاری كۆتایی خوله‌كه ڕوبه‌ڕوی تیپی بێچوه شێرانی یانه‌ی سیروانی نوێ بوونه‌وه .
له‌و یاریه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و هونه‌ری ئاست به‌رز له یاریگه بینران و یاریه‌كی سه‌رنج ڕاكێشیان پێشكه‌ش كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریی به بێ گۆڵ و تا كۆتایی به خاوێنی مایه‌وه ، دواتر ناوبژیوان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی په‌نایی برده به‌ر لێدانی په‌نالتی و سه‌رئه‌نجام یاریزانه بێچوه شێره پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامی 5-4 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و بگه‌نه یاری كۆتایی خوله‌كه .