پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی و بێ هیچ شكستێك له پاڵه‌وانێتیه‌كه ، تیپی باله‌ی یانه‌ی ئه‌هلی میسری توانی نازناوی پاڵه‌وانێتی 38 ی باله‌ی یانه‌كانی عه‌ره‌بی له ولاَته‌كه‌ی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت .
له دوا یاری پاڵه‌وانێتیه‌كه هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌ی ئه‌هلی میسری و زه‌مالیكی میسری به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یارییه‌كی یه‌كلایه‌نه یانه‌ی ئه‌هلی توانی به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ئه‌هلی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و زه‌مالیك -یش پله‌ی دووه‌می مسۆگه‌ر كرد .