پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی پێنج شه‌ممه 27 / 2 / 2020 به ئه‌نجام دانی سێ یاری هه‌فته‌ی 16 ی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو تێیداو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی سه‌ركه‌وتنێگی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی سۆرانی برده‌وه .
ئه‌مه‌و له هه‌مان ڕۆژ و هه‌مان كات دوو یاری دیكه ئه‌نجام دران و برایه‌تی له شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی توانی به سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بباته‌وه و هه‌روه‌ك یانه‌ی سیروانی نوێی شاری سلێمانی -یش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی و له شاری دهۆك به سێ خاڵ گه‌ڕانه‌وه پاش ئه‌وه‌ی یاریه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 1 - 2 گۆڵ له یانه‌ی دهۆك برده‌وه.