پێشمه‌رگه سپۆرت -
به به‌شداری حه‌ڤده تیپی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی و له ڕۆژانی 19 تا 27 / 2 / 2020 و له شاری قاهیره‌ی ولاَتی میسر پاڵه‌وانێتی 38 هه‌مینی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێزی تیپه‌كان سه‌رئه‌نجام یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی له مێژووی خۆی له پاڵه‌وانێتیه‌كه پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی له نێو حه‌ڤده یانه‌ی به‌شدار به‌ده‌ست بهێنێت .
له دوا یاری خۆیدا و به یارییه‌كی به‌هێز تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی سیبی عه‌مانی بونه‌وه و ئه‌نجامی كۆتایی یاریه‌كه‌ش به 3-1 گێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپه عه‌مانییه‌كه به كۆتاهات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی یان مسۆگه‌ر كرد .