پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی مانچستەر سیتی هەنگاوێكی گەورەی نا بۆ گەیشتن بە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاش ئەوەی لە نێو یاریگای ریاڵ مەدرید لەو یانەی بردەوە .
لە یاری چونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی ریاڵ مەدرید میوانداری یانەی مانچستەرسیتی كرد .
تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ وبەخاوێنی كۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا ولەخولەكی 60 ئیسكۆ گۆڵێكی بۆ ریاڵ مەدرید تۆماركرد ، دواتر ولەخولەكی 78 گابرێل خیسۆس ئەنجامەكەی بۆ مان سیتی یەكسانكردوە ، دواتر و لە خولەكی 83 دی برۆین بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ یانەی مان سیتی تۆماركرد و لە خولەكی 86 یشدا رامۆس بە كارتی سور كرایە دەرەوە و یاری گەڕانەوە یاری ناكات كە لە 17ی سێ بەڕێوەدەچێت .