پێشمه‌رگه‌ توشی‌ شكست هات

فۆتۆ : سه‌ركه‌ش جه‌بار


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یارییه‌كی‌ دیكه‌ی‌ له‌ 38 هه‌مین پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ ئه‌نجام داو ڕوبه‌ڕوی‌ یانه‌ی‌ سه‌لامی‌ عه‌مانی‌ بۆوه‌ ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پله‌كانی‌ پێنجه‌م تا هه‌شته‌كانی‌ ڕیزبه‌ندی‌ یاریان ده‌كردوو دوایی‌ یارییه‌كی‌ به‌هێز سه‌رئه‌نجام یاریزانانی‌ یانه‌ی‌ سه‌لامی‌ عه‌مانی‌ بردنه‌وه‌یان به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 گێم به‌ده‌ست هێناو به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ دوا یاری‌ خۆی‌ بۆ پله‌كانی‌ حه‌وته‌م و هه‌شته‌می‌ ریزبه‌ندی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن .



PM:10:37:26/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 5973 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌