پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی پله نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاره له ڕۆژنی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی 27 و 28 / 2 / 2020 یارییه‌كانی هه‌فته‌ی شانزه له قۆناغی دووه‌م ئه‌نجام بدرێن .
له‌م هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی پێشمه‌رگه سلێمانی له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له یانه‌ی سۆران ده‌كات ، یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌م یارییه‌ی ته‌واوی ئاماده‌كاری به كۆتاهێناوه و ده‌یه‌وێت هه‌نگاوێكی گرنگ ببرێت تا بچێته‌وه نێو كه‌شی بردنه‌وه به‌رده‌وامه‌كان له خوله‌كه .
هه‌رچی له هه‌مان ڕۆژه یانه‌ی برایه‌تی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات و سیروانی نوێی شاری سلێمانی-یش له شاری دهۆك ده‌بێته میوانی یانه‌ی دهۆك .
له ڕۆژی هه‌ینیش سێ یاری دیكه ئه‌نجام ده‌درێت و یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بن .
زاخۆ × هه‌ندرێن
نه‌ورۆز × زێره‌ڤانی
شێروانه × هه‌ولێر