پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق ، ئه‌و یه‌كێتییه چالاكییه‌كانی خۆی ده‌ست پێده‌كات و بڕیاری دا به ئه‌نجام دانی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق .
بڕیاره یارییه‌كانی خوله‌كه به شێوه‌ی دوو كۆمه‌ڵه ئه‌نجام بدرێت و یانه‌كانی به‌شداری له كۆمه‌ڵه‌ی باكور و باشور یاریه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی خوله‌كه و شێوازی به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كان و به‌شداری تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت رێكه‌وت ڕه‌ووف ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق بڕیاری داوه له به‌رواری 12 تا 16 / 3 / 2020 یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدات كه ئه‌م ساڵ جیاواز ده‌بێت و له قۆناغی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ی باكور یارییه‌كانی له شاری هه‌ولێر ده‌بێت و یانه‌كانی به‌شداری كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به قۆناغی بژارده‌ی خوله‌كه كه له‌و كۆمه‌ڵه‌یه چوار تیپ خۆی ده‌گه‌یه‌نێته خولی بژارده و به هه‌مان شێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی باكوریش له كۆمه‌ڵه‌ی باشور 4 یانه ده‌گه‌نه ڕیزی یانه بژارده‌كان .
ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌وان وه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و به‌شدار ده‌بن بۆ گه‌یشتن به قۆناغی بژارده‌ی خوله‌كه .