پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له یارییه‌كی به‌هێزی پڕ ئاستدا ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی ئه‌هلی به‌حرێنی بۆوه كه ئه‌و تیپه به‌حرێنییه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن و یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر پێكهاته‌كه‌ی به‌هێز كردووه .
له‌و یارییه‌دا كه كاتژمێر 7:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 25 / 2 / 2020 به كاتی هه‌رێمی كوردستان و له شاری قاهیره‌ی ولاَتی میسر به‌ڕێوه چوو له سه‌ره‌تایی گێمی یه‌كه‌مه‌وه یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاست و ئه‌نجام كۆنترۆڵی یاریگه‌یان له‌ده‌ست بوو ،به‌لاَم ئه‌زموونی یاریزانانی ئه‌هلی له‌و یاریه‌دا توانیان گێمه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به ئه‌نجامی 25-20 خاڵ به كۆتابهێنن .
له گێمی دووه‌مدا یاریزانانی ئه‌هلی به‌حرێنی باشتر بینران و به ئه‌نجامی 25 - 15 خاڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا ، هه‌رچی گێمی سێهه‌م بوو یاریزانه‌كانی پێشمه‌رگه ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد به‌لاَم دووباره یاریزانانی ئه‌هلی به‌حرێنی بۆ كۆتایهێنان به خاڵه‌كانی كۆتایی كۆڵیان نه‌داو توانیان به ئه‌نجامی 25-22 خاڵ ئه‌و گێمه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی پێشمه‌رگه نه‌یتوانی بگاته یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی عه‌ره‌بی .