پێشمه‌رگه سپۆرت -
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 25 / 2 / 2020 و له‌سه‌ر یاریگه‌كانی كوردستان و به ئه‌نجام دانی پێنج یاری هه‌فته‌ی سیانزه‌هه‌مین و دوا هه‌فته‌ی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان له كه‌شێكی باراناوی دا به‌ڕێوه چوون .
له‌م هه‌فته‌یه و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا یانه‌ی ئاشتی شاری سلێمانی میوانداری له یانه‌ی شه‌قلاَوه كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یانه‌ی میوان به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
له دووه‌م یاری دا و یاریگه‌ی بابه گوڕ گوڕ له شاری كه‌ركوك بووه یاریگه‌ی به یه‌ك گه‌یشتنی هه‌ردوو یانه‌كانی ئاڵتون كۆپری و خاك و ئه‌و یاریه‌ش به گۆڵێك به هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له هه‌مان كات یانه‌ی سه‌ید سادق پاڵپشت به جه‌ماوه‌ری خۆی له یاریگه‌كه‌ی دا توانی به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی ئاسۆی شاری هه‌ولێر بباته‌وه و هه‌رچی یانه‌ی ئاكرێ بوو له نێو یاریگه‌ی خۆیی و به 2 گۆڵی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید توشی شكست هاتن .
دواجار و له یاریه‌كی پڕ گۆڵدا یانه‌ی كۆیه توانی به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له یانه‌ی ڕزگاری بباته‌وه .
هه‌رچی یاری نێوان یانه‌كانی چه‌م چه‌ماڵ و هه‌ڵۆشه بۆ كاتێكی دیكه دواخراوه .