ته‌ندروستی -
گۆڤاری "زه سه‌ن" ی به‌ریتانی دوێنێ شه‌ممه ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كه‌مخه‌وی بڵاوكردۆته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه مرۆڤ به ته‌واوه‌تی پێویستی به‌وه هه‌یه پشوو وه‌ربگرێت به‌ڵام خه‌وی لێ ناكه‌وێت.
ئه‌م گۆڤاره به‌ریتانیه ڕێگه‌یه‌كی ئاسانی بڵاوكردۆته‌وه كه به ڕێگه‌ی" 4-7-8" ناوی ده‌بات و له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك خوله‌كدا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها پێویسته كه‌سه‌كه ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌دانی خۆی بگۆرێت.
له‌م ڕێگه‌یه‌دات كه‌سه‌كه بۆ ماوه‌ی 4 چركه به لوتی هه‌ناسه ده‌دات و دواتر 7 چركه هه‌ناسه ناده‌دات و 8 چركه هه‌ناسه ده‌دات و ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش ده‌بێت چوار جار دوباره‌ی بكه‌یته‌وه.
دكتۆر ئه‌ندرۆ ویل له زانكۆی ئه‌ریزۆنا ده‌ڵێت" ئه‌م بیرۆكه‌یه له یۆگای هندیه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه كه به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك مێدیته‌یشن و ئه‌مه‌ش باشترین ڕێگه‌یه بۆ نوستن ئه‌گه‌ر له نیوه‌ی شه‌ودا كه‌سێك خه‌به‌ری ببێته‌وه یان له بنه‌ڕه‌تدا زۆر ماندوو بێت و خه‌وی لێ نه‌كه‌وێتت"