پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌نجام دانی 29 یاری له قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی عه‌ره‌بی كه له ئێستادا یارییه‌كانی له شاری قاهیره‌ی ولاَتی میسر به‌ڕێوه ده‌چێت و له دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێزی یانه‌كان سه‌رئه‌نجام هه‌شت یانه‌ی گه‌یشت و به قۆناغی دووه‌م ده‌ركه‌وتن.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كه توانی سه‌ركه‌وتنێگی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ی خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شتی یانه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م و به پله‌ی دووه‌م له قۆناغی داهاتوو یاری ده‌كات .
ئه‌مه‌و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌كانی ( ئه‌هلی و سیب ) گه‌یشتنه قۆناغی هه‌شت تیپی و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش یانه‌كانی ( ئه‌هلی و عه‌ره‌بی ) گه‌یشتنیان به‌و قۆناغه مسۆگه‌ر كرد .
هه‌رچی له كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م بوو یانه‌كانی ( زه‌مالیك و سه‌لام ) په‌ڕێنه‌وه قۆناغی داهاتوو ، هه‌روه‌ك له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م و دوا كۆمه‌ڵه یانه‌كانی ( كازمه‌ی كوێتی و پێشمه‌رگه‌ی عێراقی ) گه‌یشتنیان بۆ یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی مسۆگه‌ر كرد .
ریزبه‌ندی یانه‌كان به خاڵ به‌م شێوه‌یه‌یه :