پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی غازی شاری به‌سره چواره‌م یاری و دوا یاری خۆی له قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی عه‌ره‌بی له شاری قاهیره‌ی ولاَتی میسر ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی بنی یاس بۆوه ، له‌و یاریه‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی غاز و به خاڵی 23-25 به كۆتاهات ، به‌لاَم له گێمه‌كانی دووه‌م و سێهه‌م یاریزانانی بنی یاس توانیان ئه‌نجامه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن و به خاڵه‌كانی 33 - 31 و 25 - 23 براوه بوون .
ئه‌مه‌و گێمی چواره‌م یاریزانانی غاز توانیان دووباره بچنه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتن و به خاڵی 22-25 ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كلاكرده‌وه .
گێمی پێنجه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریزانانی هه‌ردوو تیم هه‌وڵێكی زۆریان دا ئه‌نجامه‌كه هه‌ر زوو یه‌كلابكه‌نه‌وه به‌لاَم خاڵ له دوایی خاڵ و له دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێز دواجار یاریزانانی بنی یاس به ئه‌نجامی 17-15 خاڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و هه‌ر له یارییه‌كانی پێنجه‌م رۆژ :
سنجل × كازمه 0-3
ئه‌ساریا × سیب 0-3
زه‌مالك × سه‌لام 3-0
خدمات جبال × الهلال 3-2
العربی × شباب الاهلی 3-1