پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق به نوسروای فه‌رمی لقه‌كانی خۆی له شاره‌كانی ( سلێمانی ، هه‌ولێر ، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ) ئاگادار ده‌كاته‌وه له ئاماده‌كاری بۆ به‌رێوه چوونی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی یارییه جۆراو جۆره‌كان .
له‌و باره‌یه‌وه شێرزاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، نوسراوی فه‌رمیمان ئاراسته كراوه له ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنی لقه‌كان و ده‌ست نیشان كردنی یه‌كێتیه‌كی نوێی لقه‌كان كه نوێرایه‌تی شاره‌كان بكه‌ن .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتییه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌درێت .
له لایه‌كی دیكه‌وه بیلال محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یه‌كێتی باسكه‌ی سلێمانی بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌رجه‌م یه‌كێتییه‌كانی سه‌ر به لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ده‌بێت ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی لقی یه‌كێتییه‌كانی پارێزگه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارو هه‌ڵبژاردنی خۆیان ئه‌نجام داوه و ته‌نیا لقه‌كانی پارَیزگه‌كانی كوردستان ماون كه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن .
جێگه‌ی باسه دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لقه‌كانی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی شاره‌كانی كوردستان له یارییه جۆراو جۆره‌كان ئه‌و یه‌كێتییانه نوێنه‌رایه‌تی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن له به‌ڕێوه چوونی چالاكییه‌كان و ئاماده‌كاری بۆ خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان .