پێشمه‌رگه سپۆرت -
38 هه‌مین یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له چواره‌م ڕۆژی یارییه‌كانی خوله‌كه تیپی باله‌ی یانه‌ی غازی شاری به‌سره سێهه‌م یاری خۆی ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی وادی موسای بۆوه .
له‌و یاریه‌دا یاریزانانی یانه‌ی غاز توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم و به خاڵه‌كانی 25 - 13 و 25 - 19 و 25 - 17 بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و هه‌ر له یارییه‌كانی چواره‌م ڕۆژ خدمات جبال به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌هلی توشی شكست هات و هه‌روه‌ك سه‌لام به ئه‌نجامی 3-2 گێم له یانه‌ی بنی یاسی برده‌وه .
له لایه‌كی دیكه‌وه و یاری نێوان یانه‌كانی عه‌ره‌بی و هیلال به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی عه‌ره‌بی به كۆتاهاتن .