هه‌رێز جه‌مال -
له ماوه‌ی رابردوو مامۆستایه‌كی دیاری كۆلیجی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی و راهێنه‌رێكی دیاری یارییه‌كانی گۆره‌پان و مه‌یدان له كوردستان و عێراق كه ئه‌ویش دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادینه ، په‌رتوكێكی ده‌ركردو هه‌ر به خۆرایش له كافی نێتی ئه‌منه سووره‌كه بڵاویكرده‌وه په‌رتوكه‌كه‌شی به ناوی جه‌سته‌ی ته‌ندروست بوو .
ئێواره‌ی نمایشی كتێبه‌كه‌ی دكتۆر پێش وه‌خت ئاماده‌بووین ، له‌وێ شه‌ن و كه‌وی په‌ڕتوكه‌كه كرا ، راسته‌وخۆ یاده‌وه‌ری ئه‌و كاتانه‌ی بیرخستمه‌وه كه بابه‌تێكم له‌سه‌ر خه‌وو خۆراكی یاریزانی كورد له یه‌كێك له رۆژنامه لۆكالیه‌كان ده سالێك پێش ئێسته بڵاوكرده‌وه‌و به‌ڵام خوا مه‌گه‌ر خۆی بزانێت یاریزانی كوردم چۆن لێ هاربوو .
به حوكمی زۆر خوێندنه‌وه‌و گه‌ڕانم له بواره وه‌رزشیه‌كان ته‌نیا خۆم له چوارچێوه‌ی لاكێشه‌ی سه‌وز نه‌بینیوه‌ته‌وه هه‌میشه بێوه‌ڵام نه‌بووم له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵێك كه ئه‌گه‌ر باس له رۆناڵدۆ‌و مێسی یان هه‌ر یاریزانێك بكرێت بڵێن به چی پیر نابن و به چی ده‌مێنه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی بزانم ، له ماوه‌ی رابردوو پاش سه‌ردانیكردنی هه‌ریه‌كه له یاریگه‌كانی كامپ نوی تایبه‌ت به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی و ئه‌یاكسی هۆڵه‌ندی هێنده‌ی تر تێگه‌یشتم ئه‌مانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن له‌م یانانە ته‌نیا وه‌رزشێك نییه ، به‌ڵكو رۆشنبیری پێشكه‌وتنیان به خواردن و خه‌وو ژیانیانه‌وه به‌شێكی گه‌وره‌ی کرداری ڕۆژانەیانە .
وه‌ختی خۆی وتم یاریزانی كورد به تایبه‌ت یاریزانی تۆپی پێ ، نابێت ته‌نیا نه‌وه‌د خوله‌ك وه‌رزش بكه‌ن و دواتر هه‌شت و هۆشیان نه‌مێنێ ، كه‌مێك نێرگه‌له‌كێشان كه‌مبكه‌نه‌وه‌و بزانن چی ده‌خۆن و چی ده‌كه‌ن و چۆن ده‌نوون .
یاریزانمان هه‌یه ئێسته‌ش نازانێت ژه‌مێك نانخواردنی ته‌ندروست بخوات ، ده‌یان وه‌رزشكارو یاریزانی هاوڕێم هه‌یه سوێند به‌خوا سه‌رنجم داوه یه‌ك سه‌عات پێش یارییه‌كه‌ی ٢ له‌فه‌و دوو قاپ برنج و شله‌و گۆشتاوی خواردووه ، به‌داخه‌وه یاریزانمان هه‌یه ئێسته‌ش تاوه‌كو ٥ به‌یانی خه‌به‌ره له‌و سۆشیال میدیا سه‌ری لێ تێكداوه ، به‌داخه‌وه راهێنه‌ری ئێسته‌ش زۆربه‌یان لاوازن و رێنماییه‌كه‌رێكی باش نیین ، هه‌رچه‌نده خه‌تا ئه‌وانیش نییه زۆرینه چونكه راهێنه‌رێكی دیاری كوردستان وتی وه‌ڵای یاریزانمان هه‌یه گۆره‌كه‌ی خۆی ناشوات .
من نالێم یاریزان یان وه‌رزشكاری ئازیز تۆ ئه‌م ره‌خنانه‌ی من به رقه‌وه وه‌ربگره یاخود رێنمایكه‌رت ببم هه‌موو شت قه‌ده‌غه بكه‌یت ، به‌ڵام باشترین رێگه‌كان كه‌مبكه‌ره‌وه‌و به پێی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌ندروست بڕۆ چونكه دڵنیابه چه‌ند له مه‌شق و یاریكردن سه‌ركه‌تووبوویت ، كه رۆشنبیری جه‌ست و ژیانت نه‌بوو یه‌ك توری قوڕاوی ناهێنێیت .
به حوكمی به‌رده‌ست بوونی زانیارییه‌كان بوونی پێداویستییه‌كان پێویسته وه‌رزشكار سوود له‌وانه ببینێت ، به تایبه‌ت مه‌له‌وانی و جیم و ئاسن و نانخواردن ، ئازیز له به‌یانی زووتر نییه دكتۆرێكی تایبه‌تمه‌ند بدۆزه‌ره‌وه یان كه‌سێكی شاره‌زا له ته‌واوكاره خۆراكیه‌كان با پرۆگرامێكی تایبه‌تت بۆ جابنێت چونكه جه‌سته‌ی تۆی وه‌رزشكاری پێویستی به رێنمایدانه ، من نالێم برۆ بۆ لای ئه‌و به‌ناو راهێنه‌ره له‌شجوانیانه‌ی كه هه‌ندێكیان خه‌ریكی فێل و ته‌ڵه‌كه‌و بازرگانیان ، دوای ئه‌وه‌ش سه‌رێك له دكتۆر ئه‌حمه‌د بده‌و زوو به زوو ئه‌و كتێبه نایابه‌ی به خۆڕایی ده‌ستبخه‌و با به‌هه‌مووان رووه جوانه‌كه‌ی وه‌رزش به مه‌به‌ستی پێشكه‌وتن هه‌نگاوێكی گه‌وره بنێیین .
تێبینی : ره‌سمه‌كه‌ش له‌به‌رده‌م كۆشكی له‌فه‌كه‌ی یانه‌ی برۆسیادۆرتمۆند به‌رده‌م سیگناڵ ئیدونا پاركه .