پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجام دانی دووه‌م یاری خۆی له پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی ولاَتانی ئاسیا به كۆتاهێنا و له نێو هۆڵی داخراوی شه‌عب له شاری به‌غداد میوانداری له هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی هندستان ده‌كات .
یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ میوانداری ئه‌و یارییه‌ی به پاڵپشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق كردووه و دوایی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هۆڵی شه‌عب له شاری به‌غداد له ئێستادا ئاماده‌یه بۆ میوانداری له یارییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان .
ئه‌مه‌و بڕیاره له كاتژمێر 7:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 24 / 2 / 2020 و له دووه‌م یاری خۆیاندا هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق میوانداری له هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی هندستان بكه‌ن .