تهندروستی -
چەوری خوێن سێ جۆری سەرەكی هەیە ئەوانیش كۆلیسترۆڵی خوێن و چەوری سەر جگەر و چەوی دڵ كە بەهۆكاری جیاجیا زیاددەكات و زۆرێك لەمرۆڤەكان پێوەی دەناڵێنن.
د.داهات جەمال پزیشكی پسۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی ودڵ لە دیدارێك لەگەڵ سایتی " تەندروستی" باس لەبەرزبوونەوەی چەوی خوێن و هۆكار و چارەسەرەكان دەكات.
ئەو پزیشكە ئاماژە بەوەدەكات ئەو كەسانەی چەوری خوێنیان بەرزە واباشە بجوڵێن و وەرزش بكەن و سەوزە و میوە زۆر بخۆن و خۆیان بەدوور بگرن لەشیرینی خواردن و گۆشتی سوور كەم بخۆن.