پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دووه‌م یاری خۆی له 38 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی كازمه‌ی كوێتی بۆوه .
له‌و یاریه‌دا و له گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی پێشمه‌رگه بالاَده‌ست بوون و به ئه‌نجامی 25-14 خاڵ بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
له گێمه‌كانی دووه‌م و سێهه‌م و چواره‌م یاریزانانی یانه‌ی كازمه‌ی كوێتی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلاكرده‌وه و به خاڵه‌كانی ( 21 - 25 و 22 - 25 و 23 - 25 ) بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شت تیپی پاڵه‌وانێتیه‌كه .