پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێك له یارییه به‌هێزه‌كانی 38 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه برد ستایشی شوان عه‌لی ناوبژیوانی كورد ده‌كرێت .
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه له ئێستادا و له شاری قاهیره‌ی ولاَتی میسر به‌ڕێوه ده‌چێت و له یاری نێوان به‌نی یه‌ئسی ئیماراتی و وادی موسای ئوردوونی شوان عه‌لی وه‌ك ناوبژیوانی یه‌كه‌می یارییه‌كه توانی به باشترین شێوه و سه‌ركه‌وتوانه یارییه‌كه به‌ڕێوه ببات و به‌وه‌ش بووه یه‌كێك له‌و ناوبژیوانانه‌ی كه ستایشی كرا .
ئه‌مه‌و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت شوانی ناوبژیوان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سوپاس بۆ خوای گه‌وره توانیویانه یه‌كێك له یارییه به‌هێزه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی عه‌ره‌بی به‌سه‌ركه‌وتووی به‌ڕێوه ببه‌ن و پاش كۆتایی یارییه‌كه به‌ڕێز عه‌بدولاَ سعودی یه‌كێك له لیژنه‌ی ناوبژیوانان و هه‌ردوو ڕاهێنه‌ری تیپه‌كان ستایشیان كردووه كه بێ كێشه و هیچ كه‌مووكوڕیه‌ك یارییه‌كه به كۆتاهاتووه .
شوان عه‌لی ووتیشی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و یارییه‌مان سه‌ركه‌وتوانه به‌ڕێوه برد هه‌ربۆیه بۆ یاری داهاتووی پاڵه‌وانێتیه‌كه و یاری نێوان یانه‌كانی زه‌مالیكی میسری و به‌نی یه‌ئس وه‌ك ناوبژیوانی دووه‌م دیاری كراوم .
دواجار شوان عه‌لی سوپاسی یانه‌ی وه‌ررزشی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه میوانداریان كردووه بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه و هیوایی خواست وێنایه‌كی جوان له پاڵه‌وانێتیه‌كه پیشان بده‌ن بۆ پێشكه‌وتنی وه‌رزشی ولاَت و كوردستان .