پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پێكهاته‌كه‌ی بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی 38 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌ب به‌هێزتر ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و یاریزانێكی به‌ڕازیلی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی .
له شاری قاهیره مه‌شق و ئاماده‌كاری پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه‌و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 20 / 2 / 2020 یه‌كه مه‌شقییه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی هه‌بوو كه تێیداو یاریزانی پیشه‌گه‌ری به‌ڕازیلی ( ڤیكتۆر لوب ) یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه ئه‌نجام دا .
ڤیكتۆر له دایك بووی ساڵی 1994 ی ولاَتی به‌ڕازیله و یه‌كێكه له یاریزانه‌كانی هێڵی پێگه‌ی ( 3 سه‌نته‌ر ) و له ڕابردوو وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بانگێشت كراوه ، ئه‌مه‌و ئه‌و یاریزانه له ئێستادا و له یانه‌ی چاڤی بێنسس یاری ده‌كات و له‌گه‌ڵ زانكۆكه‌ی خۆشی‌دا توانیویانه پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی ولاَتی به‌ڕازیل به‌ده‌ست بهێنن .
ڤیكتۆر بالاَی 2 مه‌تر و 2 سانتیمه و كێشی 97 كیلۆ غرامه و ته‌واوی زانیارییه‌كانی و سیڤییه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه :