پێشمهرگه سپۆرت -
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۱۹_۲_۲٠۲٠ و لەکافتریای مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە و بەئامادەبونی میوانێکی زۆر لەوەرزشکاران و وەرزش دۆست و بەرپرسانی وەرزشی، کتێبی (جەستەی تەندروست) لەنوسینی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد بەهادین)مامۆستای زانکۆو ڕاهێنەری گۆڕەپان و مەیدانی عێراق، نمایش کراو پێشکەش بەئامادەبوان کرا.
کتێبەکە بەزمانی کوردی و بەسودبینین لەچەندین سەرچاوەی جیهانی نوسراوە، هاوکات کاراکتەری وێنەکانی ناو کتێبەکە سەرجەمیان لەپاڵەوان و مامۆستا وەرزشیەکانی کوردستان پێک هاتون کەسود لەکچ و و کوڕە یاریزانە کوردەکان وەرگیراوە.
جێی باسە لەمەراسیمەکەدا کەنزیکی ۱٥٠ کەس ئامادەبوون، کتێبەکە بەسەرچاوەیەکی گرنگ بۆ کتێبخانەی وەرزشی کوردی دانراو پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.