پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شدار له 38 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی عه‌ره‌بی كه له ئێستادا یارییه‌كانی له ولاَتی میسر و له شاری قاهیره به‌ڕێوه ده‌چێت توانیان له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی خۆیاندا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم له تیپی باله‌ی یانه‌ی سنجلی فه‌ڵه‌ستینی یان برده‌وه.
ئه‌و یارییه كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 19 ی 2 / 2020 و له نێو هۆڵی ( المقاولون العرب ) ئه‌نجام دراو هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان بالاَده‌ستی خۆیان پیشان بده‌ن و گێمی یه‌كه‌میان به ئه‌نجامی 25 - 13 خاڵ برده‌وه .
له گێمی دووه‌مدا ئاستی یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌رزتر بوو دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 25-10 خاڵ ئه‌و گێمه‌شیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلاكرده‌وه .
هه‌رچی گێمی سێهه‌م و دوا گێم بوو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئه‌نجامی 25-20 خاڵ كۆتاییان پێ هێناو به‌و ئه‌نجامه‌ش یه‌كه‌م سێ خاڵ یان مسۆگه‌ر كردوو په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ قۆناغی داهاتوو نزیكه .