پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له 38 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌ب ئاماده‌كارییه‌كانی به یارییه‌كی دۆستانه به كۆتاهێنا و ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی ساریایی لیبی بۆوه .
له‌و یاریه‌دا ته‌واوی یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه .
ئه‌مه‌و بڕیاره كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 19 ی 2 / 2020 تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری خۆیدا ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی سنجلی فه‌ڵه‌ستینی ببێته‌وه .