پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو هۆڵی هۆتێل نۆفۆتیڵ المطار له شاری قاهیره‌ی ولاَتی میسر ، كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ به‌ڕێوه چوونی 38 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام درا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا كه 17 یانه‌ی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه دابه‌شی سه‌ر چوار گروپ بكرێت و تێیدا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی وه‌ك تاكه یانه‌ی كوردستان كه یه‌كێكه له یانه به‌شداره‌كان كه‌وته كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م .
ئه‌مه‌و بڕیاره ڕۆژی چوار شه‌ممه 19 / 2 / 2020 یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌ست پێبكات و تێیدا و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یه‌كه‌م یاری خۆیدا و له نێو هۆڵی ( مقاولون العرب ) و له كاتژمێر 3:00 به كاتی هه‌رێمی كوردستان ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی سنجلی فه‌ڵه‌ستینی ده‌بێته‌وه .
ئه‌مه‌و ناوی یانه به‌شداره‌كان له كۆمه‌ڵه‌كان و خشته‌ی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .