پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی كوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت و بڕیاره كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی 19 ی 2 / 2020 یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 12ی خوله‌كه ئه‌نجام بدرێن .
له‌م هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ كه پێش كۆتایی خوله‌كه گه‌یشتنی به ڕیزی یانه نایابه‌كان مسۆگه‌ر كردووه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئاشتی .
ئه‌مه‌و یانه‌كانی خاك و هه‌ڵۆش له‌سه‌ر یاریگه‌ی خاك به یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌رچی یانه‌ی شه‌قلاَوه‌شه میوانداری له یانه‌ی سه‌ید سادق ده‌كات .
له یاریه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه‌ش ئاڵتون كۆپری و خانه‌قین له‌سه‌ر یاریگه‌ی خانه‌قین به یه‌ك ده‌گه‌ن و ئاسۆی هه‌ولێریش له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری له یانه‌ی ئاكرێ ده‌كات و هه‌ڵه‌بجه و كۆیه‌ش له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ڵه‌بجه به یه‌ك ده‌گه‌ن .