‌بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ پارێزراوبیت ڕۆژانه‌ نیو كاتژمێر ئه‌م كاره‌ بكه‌




ته‌ندروستی‌ -

پسپۆڕان سه‌لماندویانه‌  ڕۆژانه‌ ڕۆشتن به‌ پێ بۆ ماوه‌ی‌ نیو كاتژمێر ئه‌گه‌ری توشبوونی پیاوان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

سیتمی ژیانی نا ته‌ندروست ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و قه‌ڵه‌وی زیاد ده‌كات به‌ڵام ڕۆشتن به‌ پێ ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ نیو كاتژمێر ئاستی شه‌كری ناو خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌ و ڕێژه‌ی‌ ئه‌و هۆرمۆنانه‌ زیاد ده‌كات كه‌ ئاره‌زووی خواردن كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌هۆی ئه‌و جیاوازیه‌ فیسیۆلۆجیه‌ی‌ له‌ نێوان جه‌سته‌ی‌ پیاوان و خانمان هه‌یه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ تایبه‌ت كراوه‌ به‌ پیاوان.

زاناكان له‌ زانكۆی كۆبنهاگن له‌ دانیمارك ده‌ڵێن" ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چالاكی جه‌سته‌ی‌ ڕۆژانه‌ كه‌م و چڕ بێت ئه‌وه‌ هاوشێوه‌ی‌ ڕۆشتن به‌ پێ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌ پیاواندا كه‌مده‌كاته‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌یوه‌ندی نێوان جوڵه‌ی‌ مرۆڤ و هۆرمۆنی پێپتاید-1 (GLP-1) كه‌ هاوشێوه‌ی‌ گلوكاگۆن وایه‌ ئاره‌زووی نانخواردن كه‌مده‌كاته‌وه‌ و ده‌ردانی ئه‌نسۆلین زیاد ده‌كات و به‌مه‌ش ئاستی شه‌كری خوێن هاوسه‌نگ ده‌كات و ڕێگه‌ ده‌گرێت له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی‌.



PM:03:41:18/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 2760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌