پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی درێژه پێدا بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی 38 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی خۆیدا ، یاریزانانی تیپه‌كه به‌شداریان له دووه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی كرد كه له نێو هۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه بوو .
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به پلانی هونه‌ری یاریكردن مه‌شقه‌كانیان ئه‌نجام دا و هه‌روه‌ك بڕیاره له ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 19 ی 2 / 2020 و له یه‌كه‌م یاری خۆیاندا پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی روبه‌ڕوی یانه‌ی سنجلی فه‌ڵه‌ستینی ببنه‌وه.
پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی له ولاَتی میسر و له شاری قاهیره یارییه‌كانی له به‌رواری 19 تا 28 ی 2 / 2020 به‌رێوه ده‌چن .