پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- لە یاری نێوان سەیدسادق و ئاشتی لە خولی پلەیەکی کوردستان، بە هۆی هاتنە ژوورەوەی سەرۆکی یانەی سەیدسادق (تەیب حاجی رەشید) بۆ نێو یاریگە و دەربڕینی ناڕەزایی، بڕیاردرا بە غەرامەکردنی بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
2- بە هۆی ئەوەی هاندەرانی یانەی کۆیە بوونەتە هۆکاری ئەوەی یاری نێوان کۆیە و ئاسۆ لە خولی پلەیەکی کوردستان تەواو نەکرێت، بڕیاردرا بە هەژمارکردنی ئەنجامی یارییەکە بە ئەنجامی 3-0 گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی ئاسۆ، هەروەها یاری داهاتووی یانەی کۆیە لە بەرامبەر یانەی رزگاری، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەبێ ئامادەبوونی هاندەر ئەنجام دەدرێت.