پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی له شاری قاهیره ئه‌نجام دا.
به‌مه‌به‌ستی ده‌ست پێكی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌شداری له 38 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی له نێو هۆڵی ( وه‌زاره‌تی ناوخۆ تایبه‌ت به یاری باله ) له شاری قاهیره ئه‌نجام دا .
تیپه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵپشت به یاریزانی پیشه‌گه‌ری به‌حرێنی فازل عه‌باس ئه‌و مه‌شقانه‌ی ئه‌نجام دا كه ماوه‌ی مه‌شقه‌كان یه‌ك كاتژمێری خایاند .
سواره كه‌ریم ڕاگه‌یاندن كاری وه‌رزشی له ولاَتی میسره‌وه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ئاماده‌كاری ده‌ست پێكردووه و بۆ یه‌كه‌م یاری خۆیان ئاماده‌ن كه بڕیاره له ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو رێكه‌وتی 19 ی مانگی 2 / 2020 ئه‌نجامی بده‌ن و ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی سنجلی فه‌ڵه‌ستینی ده‌بنه‌وه .