‌ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس لە بریشیای‌ بردەوە


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی‌ یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵی‌ بێ وەڵام شكستی‌ بە بریشیا هێنا و سێ خاڵی‌ گرنگی‌ بەدەستهێنا .

لە یارییەكانی‌ هەفتەی‌ 24ی‌ خولی‌ یانەكانی‌ ئیتاڵیا یانەی‌ یۆڤانتۆس لە یاریگای‌ خۆی‌ میوانداری‌ بریشیای‌ كرد.

لە خولەكی‌ 39 پاولۆ دیبالا گۆڵی‌ یەكەمی‌ بۆ یۆڤانتۆس تۆماركردوو تایمی‌ یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات ، لە تایمی‌ دووەمداو لەخولەكی‌ 75 كوادرادۆ گۆڵی‌ دووەمی‌ بۆ یۆڤانتۆس تۆماركرد .

بەو ئەنجامە خاڵەكانی‌ یۆڤانتۆس بووە 57 خاڵ ولە پلەی‌ یەكەمی‌ ریزبەندی‌ دایە .



PM:09:21:16/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 1946 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌