پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له 38 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌ب كه یارییه‌كانی له ولاَتی میسر و له شاری قاهیره به‌ڕێوه ده‌چێت ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره .
ئه‌مه‌و پاش گه‌یشتنی شانده‌كه و پێشوازیان ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پشوو گه‌یشتنه هۆتیڵ ( كایرۆ ئایر پۆرت ) و بڕیاره پاش وه‌رگرتنی پشووی یاریزانان یه‌كه مه‌شقییه‌كان ده‌ست پێبكه‌ن .
له شاری قاهیره‌ی ولاَتی میسره‌وه و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا د . عه‌لی ته‌ها كابتنی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاش گه‌شتێكی سه‌ركه‌وتوو گه‌یشتینه هۆتێلی نیشته‌جێبونمان له شاری قاهیره و بڕیاره پاش پشووه‌كان مه‌شقه‌كانمان ده‌ست پێبكه‌ین .
عه‌لی ته‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بڕیاره له چوارچێوه‌ی مه‌شقه‌كانیان یارییه‌كی دۆستانه وه‌ك ئاماده‌كاری ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌و دوو یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌ی بانگێشتیان كردووه به‌شداربن له مه‌شق و یارییه دۆستانه‌كه‌دا .
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه و له یه‌كه‌م یاری خۆیدا ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی سنجلی فه‌ڵه‌ستینی ده‌بێته‌وه و ئه‌و یارییه‌ش له ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو 19 ی 2 / 2020 به‌ڕێوه ده‌چێت .