پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان به فه‌رمی ڕایگه‌یاند كه یارییه‌كانی خوله‌كانی پله یه‌ك و پله نایابی كوردستان له هه‌فته‌ی نوێ‌دا به‌ڕێوه ده‌چن .
یه‌كێتیه‌كه له په‌ڕه‌ی فه‌ره‌می خۆی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بووك و به ئاگادارییه‌ك سه‌رجه‌م یانه‌كان له ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ك له ئاگادارییه‌كه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان هاتووه كه به‌هۆی ناجێگیری كه‌ش و هه‌واوه یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 15 ی خولی نایابی كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه .
ئه‌مه‌و بڕیاره یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی كوردستان له ڕۆژی چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی 19 ی 2 / 2020 و خولی نایابی كوردستان له ڕۆژانی 20 و 21 ی 2 / 2020 به‌ڕێوه ده‌چن .
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان :
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان رایدەگەینێت، وەستانی خولی نایابی کوردستان لەبەر نالەباری کەش و هەوا بووە و هیچ هۆکارێکی دیکە نییە بۆ وەستاندنی، بۆیە سەرجەم یانەکان و وەرزشوانانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، رۆژی چوارشەممە ۲۰۲۰/۲/۱۹ خولی پلەیەکی کوردستان بەڕێوە دەچێت و، خولی نایابی کوردستانیش لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ۲۰ و ۲۱ ـی شوباتی ۲۰۲۰ دەستپێدەکاتەوە و چالاکییەکان بەردەوامی دەبێت.