پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق چواره‌م یاری خۆی له پاڵه‌وانێتی الملك عبدالله له ولاَتی ئه‌رده‌ن ئه‌نجام دا‌و توانی له یارییه‌كی به‌هێزدا و به جیاوازی یه‌ك سكۆر له هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن بباته‌وه .
له‌و یارییه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق به ئاستێكی به‌رز یاریان كردوو له كۆتا خوله‌كی یاریه‌كه و به ئه‌نجامی 76 - 75 سكۆر بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
به‌و ئه‌نجامه‌شیان هه‌ڵبژارده‌كه‌ی عێراق توانیان له پاش دوو سه‌ركه‌وتن و دوو شكست پله‌ی سێهه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنن.