پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان قۆناغی دووه‌م درێژه پێده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به یاریه‌كی دۆستانه میوانداری له یانه‌ی بازیان كرد .
له‌و یاریه‌دا كه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 14 / 2 / 2020 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو ، تێیداو یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی درێژه پێده‌دات و له هه‌فته‌ی پانزه‌ی یارییه‌كانی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان .