هۆكاره‌كانی سڕبوونی ده‌ست



ته‌ندروستی‌ - 

سڕبوونی دەست ڕوودەدات بەھۆی فشار و برینداربوونی ھەستە دەمارەکان لە قۆڵ و مەچەکداو سڕبوونی دەستەکان بەزۆری لە خانماندا ھەیە بەھۆی ئەرکی زۆر و سکپڕی (کە ڕەنگە کاتی بێت) و له‌م بابه‌ته‌دا دکتۆر پشکۆ پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی هۆكاره‌كانی سڕبوونی ده‌ست ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

بەشێوەیەکی گشتی ھۆکارەکان ئەمانەن:

1- زەبری دەرکی (شکاوی)و زۆر بەکارھێنانی دەست لەو ماوەیەدا کە فشار ئەخاتە سەر دەمارەکانی دەست و دەبێتە ھۆی سڕبوونی.

2-نەخۆشییەکانی مێشک و کۆئەندامی دەمار بەتایبەت کێشەی بڕبڕەی مل.

3-نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەکو (شەکرە و غودە) وە زۆر بەکارھێنانی ماددەی کھولی، نەخۆشی MS، نەخۆشی گورچیلەکان .

4-ھەوکردنی دەمارەکان.

5-زیانە لاوەکیەکانی ھەندێک لە دەرمانەکان وەکو دەرمانی کیمیایی و دەرمانی ڤایرۆسی.

6-ھۆکارەکانی تری وەکو (کیسی گانگلیۆنی و ھەوکردنی بۆری خوێن) وەھەروەھا کەمی ڤایتامینەکان بەتایبەت (B12).


PM:08:57:14/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 3440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌