پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق دووه‌م یاری خۆی له جامی الملك عبدالله ئه‌نجام دا‌و نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رده‌ن ببڕِێت.
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی جامی الملك عبدلله كه یارییه‌كانی له ولاَتی ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رده‌نی میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆوه و دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توشی شكست هات به ئه‌نجامی 83 - 77 سكۆر و به‌و ئه‌نجامه‌ش توشی یه‌كه‌م شكست هات له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا .
جێگه‌ی باسه له ئێستادا هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق جگه‌له به‌شداری خۆی له پاڵه‌وانێتیه دۆستانه‌كه‌ی ولاَتی ئه‌رده‌ن ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ولاَتانی ئاسیا .