پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان یانه‌كانی به‌شداری خولی نایابی كوردستانی ئاگادار كرده‌وه به دواخستنی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی پانزه‌هه‌می خولی نایابی كوردستان .
له ئاگاداریه‌كدا یه‌كێتیه‌كه له پێگه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بووك یانه‌كانی به‌شداری خولی نایابی كوردستانی له دواخستنی خوله‌كه ئاگادار كرده‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی بارینی به‌فر و
ناجێگیری كه‌ش و هه‌واوه .
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان
بە هۆی نالەبەری کەش و هەوا و بارینی بەفرێکی زۆر لە شارەکانی کوردستان، یارییەکانی گەڕی پازدەیەمی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان، کە بڕیار بوو سبەی و دوو سبه‌ی ئەنجام بدرێت دواخرا.