ته‌ندروستی -
ساڵ له‌دوای ساڵ ئاره‌زوو له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی قاوه له نێوان ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا زیاد ده‌كات و ئه‌م خواردنه‌وه‌یه سوودی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی.
ئه‌لیزابێس تیخۆنۆفا پسپۆڕی ڕوسی بواری خۆراك تایبه‌ت به چا و قاوه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌نگی سپۆتینك ده‌ڵێت" خواردنه‌وه‌ی قاوه به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند هیچ زیانێكی نییه بۆ له‌ش چونكه مادده‌ی ژه‌هراوی تیادا نیبه به‌ڵام ئه‌و كافاینه‌ی له‌ناو قاوه‌دا هه‌یه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر چه‌ند زینده چالاكیه‌كی له‌ش له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه ڕێگه نه‌درێت منداڵه‌كان قاوه بخۆنه‌وه.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" فنجانێك قاوه كه شه‌كر و شیر بۆ گرتنه‌وه‌ی به‌كار نه‌هێنرابێت ئه‌وه ته‌نها كافاینی ناو قاوه‌كه ووزه به‌و كه‌سه ده‌دات كه ده‌یخواته‌وه ، كاریگه‌ری قاوه له‌سه‌ر له‌ش زۆر زیاتره به به‌راورد به چا به‌جۆرێك چا بۆ ماوه‌ی 8 كاتژمێر كاریگه‌ریه‌كی كه‌می ده‌بێت به‌ڵام قاوه ته‌نها بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر كاریگه‌ریه‌كی زۆر به‌هێزتری ده‌بێت ئه‌مه هۆكارێكی دیكه‌یه كه واتلێده‌كات ئه‌م خواردنه‌وه‌یه به منداڵه‌كه‌ت نه‌ده‌یت"
یه‌ك فنجان قاوه 8 گرام قاوه‌ی تیادایه و ئه‌م بڕه‌ش به‌سه بۆ چالاككردنه‌وه‌ی له‌ش و دڵ و مێشك بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر زۆر چالاك ده‌كات.
قاوه ده‌وڵه‌مه‌نده له به‌های خۆراكی و ڤیتامین به‌ڵام دوای برژاندنی كۆمه‌ڵێك له ڤیتامینه‌كان له‌ده‌ست ده‌دات جگه له كۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین بی .