پێشمه‌رگه سپۆرت -
له كه‌شێكی ساردا و له شه‌ش یاری جیاوازدا هه‌فته‌ی یانزه‌هه‌مینی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو ، تێیداو له‌م هه‌فته‌یه‌ش یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ توانی بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی خاكی كه‌ركوكی برده‌وه .
ئه‌مه‌و به‌و ئه‌نجامه‌شی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ سه‌ركه‌وتنی بۆ ڕیزی یانه نایابه‌كانی كوردستان مسۆگه‌ر كردوو بووه یه‌كێك له یانه‌كانی وه‌رزی داهاتووی خولی كوردستان بۆ ئاستی یانه نایابه‌كان .
له یارییه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا یانه‌ی ئاشتی به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی سه‌ید سادقی برده‌وه و هه‌روه‌ك هه‌ڵۆش به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم یانه‌ی خانه‌قینی دووچاری شكست كرد .
له‌م هه‌فته‌یه‌ش یانه‌ی شه‌قلاَوه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و به 3-1 گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاكرێ توشی شكست هاتن و ئاڵتون كۆپری و ڕزگاریش یاریه‌كه‌یان به خاوێنی و به بێ گۆڵ به كۆتاهات .
دواجار یانه‌ی كۆیه‌و ئاسۆش له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی كۆیه به یه‌ك گه‌یشتن و ئه‌و یارییه‌ش ته‌واو نه‌كرا .