پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی دوو شه‌ممه 10 / 2 / 2020 و له شاری به‌غداد تیروپشكی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام درا كه 15 یانه تێیدا به‌شداره .
پاش ئه‌وه‌ی بڕیار بوو یارییه‌كانی خوله‌كه له شاره‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت به‌لاَم یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا دووباره تیروپشك بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كان بكرێت كه یارییه‌كانی به دوو قۆناغی ده‌بێت .
ئه‌مه‌و له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خوله‌كه یانه‌ی شوڕته كه به‌شداره له جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا چاوه‌ڕوانه و هه‌روه‌ك خشته‌ی یارییه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .
هه‌ولێر × حدوود
جه‌ویه × نه‌وتی میسان
نه‌جه‌ف × سناعات
مینا × نه‌وتی جنووب
به‌غداد × نه‌وتی وه‌سه‌ت
زه‌ورا × ته‌ڵه‌به
كاره‌با × نه‌وت