پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه درێژه به ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و یاریزانانی تیپه‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی تایبه‌ت به یانه‌كه‌یان له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی مه‌شقه‌كانیان ئه‌نجام دا ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی خۆیان له چوارچێوه‌ی خولی نایابی كوردستان دا .
ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی خۆیان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌یانه‌وێت له قۆناغی دووه‌م ئاماده‌كاریان به شێوه‌یه‌كی جیاواز بێت و له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یان هیوادارن بتوانن ئه‌نجامی كاریگه‌ر و به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .
ویسام وتیشی كه ته‌واوی یاریزانانی تیپه‌كه‌یان به‌شداری له مه‌شقه‌كان ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌نجام هه‌وڵه‌كان چڕده‌كه‌نه‌وه .